١٩ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٥٩
Source: Mehrnews
جێگری سەرۆک کۆمار: شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک زانکۆکانی وڵات جختی کرد، جەختی کرد: ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ستراتژیمان ئەوەیە کە ئەگەر شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە.

 محەمەدڕەزا عارف لە دیداری سێ کاتژمێرەی لەگەڵ سەرۆک زانکۆ هەڵبژاردەکانی ئێران، وتی: زانکۆکان ڕۆڵێکی جەوهەری و بەرزیان هەیە لە پێشکەوتی زانست و تەکنۆلۆژیا و داوا لە زانکۆییەکان دەکەم شێواز و ڕێگەچارەی گونجاو بدەن بۆ چارەسەریی کێشە گرینگە ئابووری، سیاسی، ژێرخانی و گرفتەکانی وڵات.

عارف هەروەها ئاماژەی بە لایەنی نەرم‌ئامێری وەک کاکڵەی شەڕی 12 ڕۆژە کرد و ڕایگەیاند: لە بەڵگەی دوورنوێنی دەوڵەتی 14دا لە پەنای گەشەی پێگەی زانستی و کاریگەری وڵات لە ناوچەدا، جەخت لە تەکنۆلۆژیا نوێیەکان کراوە و ستراتژیی ئێمە لەو بوارەدا، بەهادان و لە یەکەمایەتی‌دانانی تەکنۆلۆژیا نوێیەکان لە لایەن زانکۆ و دەزگای بەڕیوەبەریی وڵاتە.

جێگری سەرۆک کۆمار لە درێژەدا بە ئاماژە بە دۆخی ئاگربڕ لە نێوان ئێران و ڕژیمە دەستدرێژکارەکان، بە ئاماژە بەوەی کە تاران پێداگرە لە چارەسەریی پرسەکان لە ڕێگەی دانوستانەوە، جەختی کرد: ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ستراتژیمان ئەوەیە کە ئەگەر شەڕ دەست پێبکەن، کۆتاییەکەی بە ئێرانە و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی بزۆزیی دوژمنان بە یارمەتیی زانکۆییەکانمانین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha